كۆتینیۆ نایەوێت بە ئێنسێستا بەراوردی بكەن

وەرزش

18/09/2018‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت بەئەندرێس ئێنێستای ئیسپانی‌و یاریزانی پێشووی یانەكەی بەراوردی بكەن.

فلیپ كۆنیتینیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئێنێستا ییاریزانێكی گەورە بووە و بەراوردكردنی بەو یاریزانە هەندێك زیادەرەوی تێدایە.

ئەو یاریزانە بەرازیلییە راشیگەیاند، كە دەیەوێت لەهەڵی ناوەندو لەشوێنی ئێنێستا یاری بكات، بۆ ئەوەی ئاستێكی بەرز هاوشێوەی یەو یاریزانە پێشكەش بكات.

قسەكانی كۆنتینیۆ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، كە تێدا باسی لەیاری یانەكەی بەرانبەر ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لەخولی یانە پاڵەوانەكان كرد، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

كۆنتینیۆ ئەوەشی راگەیاند، لەزووەوە چاوەڕێی ئەو یارییە دەكات، چونكە یەكەم بەشداریكردنی دەبێت لەخولی یانە پاڵەوانەكان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەو ئەوەش بۆ ئەو وەك خەونێك وایە.

هـ ـ ح