ڤان بۆمێل: میسی بەبێ‌ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونیش باشترینی جیهانە

وەرزش

18/09/2018‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارك ڤان بۆمێلی هۆڵەندی راهێنەری یانەی ئایندهۆڤنی وڵاتەكەی وەسفی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی بەرشەلۆنەی كرد.

مارك ڤان بۆمێل لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لیۆنێل میسی تائێستاش باشترین یاریزانی جیهانەو هیچ یاریزانێك ناتوانێت ركابەری بكات.

ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە راشیگەیاند، كە میسی پێویستی بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی نییە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵكو ئەو یاریزانە بۆ خەمیشە باشترین یاریزانی جیهانە.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورویا رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ببێتەوە.

هـ ـ ح