ئەستێرەكی ئایندهۆڤن هەوڵی راگرتنی میسی دەدات

وەرزش

18/09/2018‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هیرفینگ لۆزانۆی یاریزانی مەكیسكی‌و یانەی ئایندهۆڤن رایگەیاند، كە دەبێت كاربكەن بۆ راگرتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.

هیرفینگ لۆزانۆ لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بێ‌ گومان میسی باشترین یاریزانی جیهانە، بۆیە ئێمە دەبێت تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین، بۆ ئەوەی رێگری لەوە بكەین بەو شێوەی دەیەوێت یاری بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یانەی ئایندهۆڤن‌و بەرشەلۆنە لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە.

هیرفینگ لۆزانۆ باسی لەوەش كردووە، كە رووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوان قورسە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەبێت كاربكەن بۆ بردنەوە لەیانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح