لێدانێكی كوشندە بۆ ڤالێنسیا

وەرزش

18/09/2018‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ڤالێنسیا لێدانێكی كوشندەی بەركەوت، ئەوەش بەهۆی لەدەستدانی ئەستێرەیەكی بۆ یاری بەرانبەر یانەی یۆڤانتۆس.

پێگەی فەرمسی یانەی ڤالێنسیا بڵاویكردەوە، یاریزانی فەرەنسی یانەكەی جێفری كۆندۆجبیا، كە لەهێڵی ناوەند یاری دەكات تووشی پێكان بووە.

پێگەكەش بڵاویكردەوە، پێكانەكەی ئەو یاریزانە لەپاژنەی پێیەتی‌و بەجۆری یەكەمی پێكانەبەو هۆیەشەوە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەپێی ئەو پێكانەوە یانەی ڤالێنسیا ناتوانێ لەتواناكانی ئەو یاریزانە فەرەنسییەی لەیاری یۆڤانتۆس سوود وەربگرێت، كە ئەوەش لێدانێكی كوشندەیە بۆ شەمشەمە كوێرەكانی ئیسپانیا.

یانەی یۆڤانتۆس‌و ڤالێنسیا لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان‌و لەیاری یەكەم رۆژی چوار شەممە رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە ئەو یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە.

هـ ـ ح