شارپرێس:
ماوریسیۆ بۆكیتینۆی ئەرجەنتینیو راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بیر لەدوورخستنەوەی دوو یاریزانی یانەكەی دەكاتەوە، ئەوەش بۆ یاری بەرانبەر یانەی ئەنتەرمیلان.
ماوریسیۆ بۆكیتینۆ بیر لەدوورخستنەوەی هەریەكە لە كیران تریبیر و توبی ئەلدیرفیریلد دەكاتەوە، بۆ یاری بەرانبەر ئەنتەرمیلان لەئەمڕۆ سێ شەممە لەخولی یانە پاڵەوانەكان.
ئەو راهێنەرە ئەرجەنتییە بەهۆی هۆكاری هونەری ئەو دوو یاریزانە دووردەخاتەوە، كە وردەكارییەكەی تائێستا ئاشكرانەكراوە.
یانەی تۆتنهام ئەمڕۆ سێ شەممە لەقۆناغی كۆمەڵەكانو لەگەڕی یەكەم یاری بەرانبەر ئەنتەرمیلان دەكات، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگە.
هـ ـ ح