یەكێتی تاوتوێی داواكارییەكەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات

عیراق

18/09/2018‌ 1562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شوان داودی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، پارتی دیموكرات داوای پۆستی سەرۆك كۆماری لەحیزبەكەی كردووە.

شوان داودی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، لەدواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی شاندی پارتی داوای پۆستی سەرۆك كۆماریان لەیەكێتی كردووە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی حیزبی یەكەمن لەهەرێم‌و ئەو پۆستە بەمافی خۆیان دەزانن.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەو پرسە دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی‌و ئەنجوومەنەكەش پرسی داواكارییەكەی پارتی تاوتوێدەكات.

داودی جەختیكردووەتەوە، كە پۆستی سەرۆك كۆماری مافی یەكێتی نیشتمانییەو دەبێت پارتیش رازی بێت بەوەی ئەو پۆستە بۆ یەكێتی نیشتمانی بێت، نەك كاندیدی حیزبەكەی.

هـ ـ ح