گاریس بەیڵ باس لەهۆكاری تووڕەبوونی لەزەیدان ئاشكرادەكات

وەرزش

18/09/2018‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی باسی لەهۆكاری تووڕەیی لەزەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری پێشووی یانەكەی.

گاریس بەیڵ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بە بەشداریپێنەكردنی لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەك یاریزانی سەرەكی زۆر نیگەران بووە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی لەو راهێنەرە.

ئەو یاریزانە ویڵزییە راشیگەیاند، ئەو شیاوی ئەوەی هەبوو هەلی زیاتری پێبدرێت بۆ یاریكردن، بەڵام زەیدان ئامادەنەبووە هاوكاری بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لەسەردەمی راهێنەرایەتی زەیدان لەریاڵ مەدرید، گاریس بەیڵ زۆری یاری پێنەدەكرا، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی لەیارییەكان ئاستی وەك پێویست نییە.

هـ ـ ح