فازڵ میرانی: ئەگەر بارزانی نەبوایە سوپای عێراق لەهەولێرو سلێمانی دەبوو

کوردستان

18/09/2018‌ 2803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر مەسعود بارزانی‌و پێشمەرگەكانی نەبوایە سوپای عێراق لەهەولێرو سلێمانی‌و دهۆكیش دەبوون.

فازڵ میرانی راشیگەیاند، ئەگەر "زیرەكی‌و دیبلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی نەبوایە، ئەوە ئێستا شتێك نەدەبوو ناوی هەرێمی كوردستان بێت".

قسەكانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لەشاری شەقلاوەو ئەوەشی راگەیاند، كە رۆڵی ئەوان دیارەو پێویست ناكات باسی بكەن.

فازڵ میرانی قسەكانی لەبەرانبەر ئەو كەسانە كرد، كە هێرش دەكەنە سەر پارتی‌و رادەگەیەنن، پارتی هیچی نەكردووە، هەروەها رایگەیاند، باشترە ئەو كەسانە ئەو قسانە رابگرن، چونكە ئەگەر ئەوان قسەیەكیان هەبێت، ئەوا پارتی سەدان قسەی هەیە.

هـ ـ ح