شارپرێس:
هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر شوێنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ناكۆكیدان، هه‌ریه‌یه‌ك له‌و دوو لایه‌نه دوو شوێنی جیاوازیان پێشنیازكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سلێمانی، له‌هۆڵێك له ناوچه‌ی هوانه جیابكرێته‌وه، به‌ڵام گۆڕان ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و داوایكردوه ده‌نگه‌كان له‌نێو هۆڵه‌كانی كارگه‌ی جگه‌ره كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاری سلێمانیه‌وه، جیابكرێنه‌وه.
شارپرێس ئه‌وه‌شیزانیوه، سه‌ره‌تا لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌كۆگای هوانه جیابكرێنه‌وه، به‌ڵام ئێستا لیژنه‌ی ئه‌منی پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ده‌نگه‌كان له‌كارگه‌ی جگه‌ره جیابكرێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی هه‌رێمه‌وه پێشنیازكراوه، كه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی واتس ئه‌په‌وه وێنه‌ی فۆرمه‌كان له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌و پاش مۆركردنیان بنێرێت بۆ كۆمسیۆن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆبایل دابینكراوه بۆ به‌رپرسی وێستگه‌كان، به‌وه‌ش هه‌ندێك لایه‌ن گومانی یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 28ی ئه‌یلول ده‌نگدانی تایبه‌ت‌و ڕۆژی 30ی ئه‌یلولیش ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
ڕ . ج