شارپرێس:
ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی له‌به‌رده‌م شكاندنی ڕیكۆردێكی نوێدایه له‌خولی نوێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
به‌ده‌ستپێكردنی خولی نوێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورپا، ئیكه‌ر كاسیاسی یاریزانی یانه‌ی پۆرتۆ ڕیكۆردێكی نوێی ته‌مه‌نی وه‌رزشی خۆی ده‌شكێنێت، به‌وه‌ی یاریی ژماره 168 ی خۆی له‌چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامده‌دات.
كاسیاس له‌ساڵی 1999ه‌وه به‌شداریی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا كردووه، سێ نازناوی تا ئێستا به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵی 2015 به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی ڕیاڵ مه‌درید، كاسیاس ڕیاڵ مه‌دریدی به‌ره‌و پۆرتۆ جێهێشت.
ڕ. ج