شارپرێس:
كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی رایگه‌یاند، خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌مساڵدا نازناوی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ناپۆلی به‌ده‌ستبهێنێت.
كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ڕاهێنه‌ری ناپۆلی ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت وه‌ك چۆن له‌ساڵی 2003 و 2007 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلیش هه‌مان ئه‌زموون دووباره بكاته‌وه.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ونه‌كه‌یان كه به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگه به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌نشیلۆتی باسی له‌وه‌شكرد، له‌سێ ساڵی ڕابردوودا ناپۆلی زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
ڕ. ج