شارپرێس:
ئه‌ندامێكی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق به‌فه‌رمی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردار عه‌بدوڵا وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ به‌فه‌رمی له‌شاری به‌غدا خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد، به‌وه‌ش ناوبراو بوه یه‌كه‌م كورد كه له‌م خوله نوێیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات.
سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق بووه له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان، ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بووه له‌په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری خولی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق بووه.
له‌پاش ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌و پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لای یه‌كێتی بووه كه جه‌لال تاڵه‌بانی دوو خول، فوئاد مه‌عسوم خولێك سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی كردووه، ئێستاش پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته له‌م خوله‌دا وه‌ربگرێت، به‌ڵام یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری له‌لا بمێنێته‌وه.
ڕ . ج