شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا متمانه‌ی به‌وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی لاوازبووه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌مدواییانه‌دا متمانه‌ی به‌رامبه‌ر جه‌یمس ماتیس-ی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی لاوازبووه، هه‌روه‌ها تره‌مپ بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دوو ساڵی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی یان ماتیس دورخاته‌وه، یان بمێنێته‌وه به‌ڵام كه‌سێكی دیكه ڕۆڵه‌كه‌ی له‌پشت په‌رده‌وه ببینێت.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی نیگه‌رانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، دیارترین كێشه‌كانی نێوان تره‌مپ‌و ماتیس بریتییه له‌تێڕوانینی جیاوازیان بۆ ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ)، دانانی میرا ڕیكاردێل وه‌ك جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، كه ڕیكاردێل‌و ماتیس مێژوویه‌كی دێرینیان له‌ناكۆكی له‌نێواندایه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وتارێك له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه نوسه‌ری وتاره‌كه ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردبوو بڵاوبوه‌وه، نوسه‌ری وتاره‌كه باسی له‌وه‌كردبوو، ئه‌و به‌شێكه له‌و به‌ره ناڕازیی‌و به‌رگرییه‌ی دژی بڕیاره‌كانی تره‌مپ دروستكراوه، خۆی وه‌ك به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ناساندبوو، هه‌ر پاش ئه‌وه ماتیس ڕایگه‌یاند، ئه‌و نوسه‌ری وتاره‌كه نیه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س گومانی لێكردبێت.
ڕ. ج