شارپرێس:
سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق، ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق خۆی كاندید بكات.
شارپرێس له‌زاری به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ئه‌وه‌یزانیوه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیار له‌كاندیدكردن یاخود كاندید نه‌كردنی سه‌لیم شوشكه‌یی ده‌دات.
تا ئێستا به‌ته‌نها سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری پێشووتری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی نوسراوێكی په‌رله‌مانی عێراق كه واژۆی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره، لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ پێداچوونه‌وه‌و دڵنیابوونه‌وه له‌مه‌رجه یاساییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌ن.
ڕ . ج