شارپرێس:
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌شاری سلێمانییه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژی داعش سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه، كه تا ئێستا یه‌كێتی و پارتی نه‌یانتوانیوه كاندیدێك ده‌ستنیشانبكه‌ن، كه ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولای له‌سه‌ر بێت، بۆیه مه‌كگۆرك ده‌یه‌ویت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلابكاته‌وه.
به‌شداریكردنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌حكومه‌تی نوێی عێراق یه‌كێكی دیكه‌یه له‌ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم.
ڕ . ج