شارپرێس:
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌رجی حزبه‌كه‌ی بۆ كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاشكراده‌كات.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژی داعش، مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند، "تا ئێستا هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری بڕیاری نه‌داوه بۆ یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی".
مه‌لا به‌ختیار مه‌رجی حزبه‌كه‌ی بۆ كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌ركاتێك بڕیاردرا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی، ئه‌وا به‌رهه‌م ساڵح بۆی هه‌یه ببێته یه‌كیك له‌كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی نێو یه‌كێتی كه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پاشان كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح، له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌شێكی دیكه له به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌و مه‌رجه، به‌مه‌رجێكی به‌توند له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح وه‌سفده‌كه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار ڕاشیگه‌یاند، له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه.
ڕ . ج