پێشنیازێك لە رامۆسەوە بۆ سەرۆكی فیفا

وەرزش

18/09/2018‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆس، كاپتنی یانەی ریال مەدرید ئیسپانی پێشنیاز بۆ سەرۆكی فیفا دەكات لە یاریی كۆتایی خولەكانی ئەوروپادا لە جیاتی مەدالیا، ئەنگوستیلە بدرێتە یاریزانەكان.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، سێرجیۆ رامۆس داوای لە جیانی ئینفانتینۆی، سەرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كردووە، هاوشێوەی خولی باسكەی ئەمەریكا NBA لە فایناڵی پاڵەوانیەتییەكانی تۆپی پێ لە ئەوروپا لە جیاتی مەدالیا، ئەنگوستیلە پێشكەشی یاریزانەكان بكرێت.

ئەو پێشنیازەی رامۆس لە میانەی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری خراوەتەڕوو، كە دەربارەی بردنەوەی نازناوی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ بەرهەمهێنراوە.
ه.م