فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی مەتینان بۆردومان دەكەن

کوردستان

18/09/2018‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەجەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی هەرێمی مەتینان-یان بۆردومان كردو تاوەكو ئێستاش بۆردومانەكە بەردەوامی هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی مەتینان-یان كردووە لە باشوری كوردستان.

بۆردومان فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە كە زیاتر لە سێ دەیەیە لەگەڵیدا لە جەنگدایە.
ه.م