"ئەمیرێكی داعش لە شەنگال" و كوڕەكەی دەستگیركران

جیهان

18/09/2018‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئەمیری سەربازی داعش لە شنگال" و كوڕەكەی لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە توركیا دەستگیركران.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا، تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەیسەری، كاتەكانی بەیانی ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند ناونیشانێكی دیاریكراو لە شارەكە ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەناو "ئەمیری سەربازی شنگال"ی رێكخراوەكە عەبدولخالق كوردی و كوڕەكەی مەهدی كوردی كە لە تەلەعفەر كاری بۆ رێكخراوە كردووە دەستگیركران.
ه.م