ڕوسیا دەربارەی هێرش بۆ سەر سوریا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

جیهان

18/09/2018‌ 1255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕوسیا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەزیری بەرگری ئیسرئیلەوە کردووە و هۆشداری داوە کە مافی ئەوەیان هەیە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بدەنەوە.
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کاتی هێرشی ئاسمانیی فرۆکەکانی ئیسرائیل بۆسەر لازقییە، فڕۆکەیەکی ئیلۆشین-٢٠ی ڕوسی بە ١٥ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ڕوسیا هۆشداری دایە هاوتا ئیسرائیلییەکەی.
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا چەند کاتژمێرێک پاش بێسەروشوێن بوونی فرۆکەکەی ئاشکرایکرد، کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا بە هەڵە فڕۆکەکەی خستووەتە خوارەوە.
پاش ئەوەش وەزیری بەرگریی ڕوسیا، ئیسرائیلی بە بەرپرسی ئەو ڕووداو زانی و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاڤیگدۆر لێبەربان، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشداری دایە کە مافی ئەوەیان هەیە وەڵامیان بدەنەوە.
هەروەها ئیسرائیلی بە بەرپرسیاری کوژرانی ١٥ سەربازیی ڕوسیی زانیوە.
هـ ـ ر