جوان ئیحسان کرا بەسەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق

کوردستان

18/09/2018‌ 1968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە "بەكۆی دەنگی فراكسیۆنەكەیان جوان ئیحسان كراوەتە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكەش بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدات".

ئەمڕۆ حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیایەكی حزبەكەی راگەیاندوە ”له‌ناو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌به‌غدا پرسی دیاریكردنی سه‌رۆك فراكسیۆنمان به‌كۆی ده‌نگ یه‌كلاكردۆته‌وه‌و مه‌كته‌بی سیاسی-شمان ئاگاداركردۆته‌وه‌".

حه‌سه‌ن ئاڵی ئاماژەی بەوەداوە "له‌قۆناغی ئێستاداو به‌حوكمی شاره‌زاییه‌كه‌ی، جوان ئیحسان كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌، پێمانباش بو بكرێته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆن بەڵام تا ئێستا بڕیارده‌رو جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن دیارینه‌كراون".

ئه‌و ئەندامری فراكسیۆنی یه‌كێتی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتوە "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری سه‌ره‌تایی لێدراوه‌، به‌ڵام له‌مه‌كته‌بی سیاسی-ش نه‌بۆته‌ بڕیاری رەسمی و چاوه‌ڕوانده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ڕەسمی ڕابگه‌یه‌ندرێت و بڕیاری له‌باره‌وه‌ بدرێت".
هـ ـ ر