ئیجە.. ٣ کۆچبەری کوردی خەڵکی دەربەندیجان خنکان

کوردستان

18/09/2018‌ 1189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەلەمێکی کۆچبەران بە 21 کۆچبەری خەڵکی باشووری کوردستانەوە لە ئاوی ئیجەدا نوقمبوو، دوو خوشکی خەڵکی دەربەندیخان و ئافرەتێکی خەڵکی سلێمانی خنکان.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە کوردە یەشار، بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە ئیستەنبوڵ بە ڕوداوی راگەیاندوە "21 کۆچبەر لە بەلەمێکدا بوون لە ئاوی ئیجە، بەڵام لە نزیک بۆردووم بەلەمەکەیان نوقمبووە".

کوردە یەشار ئاماژەی بەوەشداوە ""ئەو دوو خوشکەی خنکاون بە ناوەکانی ئارەزوو تاریق و هەوناز تاریق، خەڵکی قەزای دەربەندیخانن. هەروەها ئافرەتێکی دیکەی خەڵکی سلێمانیش خنکاوە".

بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق "21 کۆچبەری خەڵکی باشووری کوردستان لە بەلەمەکەدا بوون، 18 کەسیان رزگارکراون و ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرن".

کوردە بەشار ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو دوو خوشکەی خنکاون تەرمی یەکێکیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە، ئەوان پێنج خوشک و دوو منداڵ بوون، ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ خۆیان بگەیێننە ئەوروپا".


هـ ـ ر