دیبالا بەشداری دوایین ڕاهێنانی یۆڤانتۆسی کردووە

وەرزش

18/09/2018‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاولۆ دیبالا بەشداری دواین راهێنانی یۆڤانتۆسی کردوەو هەلی بەشداری کردنی لە یارییەکەى ڤالانسیا زیاتر بوو.

بریارە سبەی کاتژمێر 10ی شەو یانەى یۆڤانتۆس لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ڤالانسیای ئیسپانی ببێتەوە.

دیبالای تەمەن 24 ساڵ رۆژی یەک شەممەى رابردوو بەرامبەر یانەى ساسولۆ لەخولی ئیتالیا توشی پێکان بوو.

هەرچەندە پێشتر بڵاوکرایەوە کە بەشداری یارییەکەى ڤالانسیا لە چامپیۆنز لیگ ناکات بەڵام ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە لە دواین مەشق و راهێنانەکانی یۆڤانتۆس توانیویەتی بەشداری بکات.

ماسیمۆ ئالێگری راهێنەری یۆڤانتۆسیش ناوی دیبالای لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان نوسیوە و لە ئەگەری رێگەپێدانی لەلایەن پزیشەکەکانەوە بەشداری پێدەکات

هـ ـ ر