سبەینێ یەکەمین جەولەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکات

وەرزش

18/09/2018‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سبەى جەولەى یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت و یاریی لوتکە لە نێوان ریاڵ مەدرید و رۆما دەکرێت.

بریارە سبەىنێ چوار شەممە لە جەولەى یەکەمدا هەشت یاریی تر ئەنجام بدرێت، کاتژمێر 7 و 55 خولەک دوو یاریی ئەنجام دەدرێن ، ئەجاکسی هۆڵەندی میوانداری ئەیاک ئەسینای یۆنانی دەکات.

شاختار دۆنیستیکی ئۆکرانیش روبەروی هۆڤینهایمی ئەڵمانی دەبێتەوە.

کاتژمێر 10ی شەویش شەش یاریی تر ئەنجام دەدرێن، لە یاریی لوتکەدا ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردوو لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری رۆماى ئیتالی دەکات.

مانچستەر سیتی ئینگلیزیش بەرامبەر لیۆنی فەرەنسی یاریی دەکات و بایرن میونشنی ئەڵمانیش دەبێتە میوانی بەنفیکاى پورتوگالی
هەرچی یانەى یۆڤانتۆسی پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیتالیایە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بەرامبەر یانەى ڤالانسیای ئیسپانی یاریی دەکات

چوارشەممە 19-9-2018
ئەجاکس – ئەیاک ئەسینا             19:55
شاختار دۆنیستیک – هۆڤینهایم       19:55
بەنفیکا – بایرن میونشن           22:00
مانچستەر سیتی – لیۆن             22:00
ریاڵ مەدرید – رۆما               22:00
ڤکیتۆریا بیلزن – سسکا مۆسکۆ   22:00
ڤالانسیا – یۆڤانتۆس                22:00
یۆنگ بۆیز – مانچستەر یونایتد   22:00
هـ ـ ر