یەکێتی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلایی دەکاتەوە

کوردستان

18/09/2018‌ 873 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندوە "سبەینێ کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی دەبێتەوە".


ئەمرۆ چوارشەممە مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە رووداوی راگەیاندوە "رۆژی چوارشەممە 19ی ئەیلوول ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە و بەربژێری حیزبەکە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق یەکلاییدەکاتەوە".

مستەفا چاوەڕەش ئاماژەی بەوەشداوە "دەبێ لە کۆبوونەوەی سبەی یەکێتی بڕیاری کۆتایی لەسەر بەربژێری خۆی بدات، چونکە کات نەماوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستاش لەنێوان پارتی و یەکێتی ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کە ئایا پارتیش بەربژێری دەبێت یان نا، ئەگەر کورد دوو بەربژێریشی هەبێت زەرەر دەکات و دەنگەکانی پەرتدەبن".

سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، مستەفا چاوەڕەش وتوشیەتی"سەبارەت بە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەرسەلان بایز و رەفعەت عەبدوڵلا کۆبووەتەوە، بەڵام نازانم ئەنجامەکەی چی بووە، بەڵام پێشتریش لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیدا نامەیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی، کوڕە گەورەمی مام جەلال هاتووە و بۆی نووسراوە (بەرهەم ساڵح دەیەوێ بگەڕێتەوە ناو یەکێتی)".
هـ ـ ر