ڤیدیۆ.. رۆمانسییەت كارمەندێكی هیڵی فڕۆكەوانی لەكارەكەی دووردەخاتەوە

جیهان

19/09/2018‌ 4326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای فڕۆكەوانی "China Eastern Airlines"، كارمەندێكی لەكارەكەی دوورخستنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەكاتی كار سەرقاڵی پرۆسەیەكی رۆمانسی بووە لەگەڵ یەكێك لەگەشتیارەكان.

لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت، گەنجێك لەكاتی گەشتكردن بەفڕۆكە داوای لەیەكێك لەخزمەتگوزارەكانی ناو فڕۆكەكە كردووە هاوسەرگیری لەگەڵ بكات.

هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەبینرێت، ئەو كارمەندە، داواكەی ئەو گەنجەی قبووڵكردووەو ئەڵقەی هاوسەرگیری دەگۆڕنەوەو باوەش بەیەكتری دەكەن‌و یەك ماچ دەكەن.

لەبەرانبەر ئەو كارەدا بەرپرسانی كۆمپانیای "China Eastern Airlines" ئەو كارمەندەیان دەركردووە، بەهۆی ئەوەی كارەكەی بۆ پرۆسەیەكی تر پشتگوێ‌ خستووە.

هـ ـ ح

بەپەلە