گەرم دەبێت.. یەكەم سكاڵا لەسەر مۆبایلی "نۆت-9"ی سامسۆنگ تۆماردەكرێت

جیهان

19/09/2018‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی نیۆیۆرك پۆست ئاشكرایكرد، یەكەم سكاڵای یاسایی لەسەر مۆبایلی "نۆت-9"ی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور تۆماركردووە.

مۆبایلەكە مۆبایلێكی نوێیەو لەسێی ئەم مانگە كەوتووەتە بازاڕەكانی جیهان لەلایەن كەسێكەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، كە ناوی دیانا چۆنگەو هۆكاری سكاڵاكەشی بۆ گەرمبوونی مۆبایلەكە دەگەڕێتەوە.

بەقسەی ئەو كەسە مۆبایلەكە لەناو جانتاكەی گەربووەو دوای ئەوەی دەریهێناوەو دەستكاری كردووە، دەنگێكی سەیری لێوە هاتووەو زیاتریش گەرمبووە.


ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی رابردووش مۆبایلی نۆت 7ی هەمان كۆمپانیا بەهۆی گەرمبوون سكاڵایەكی زۆری لەسەر تۆماركراو بەو هۆیەشەوە كۆمپانیاكە سەرجەم مۆبایلەكانی لەبازاڕەكان كشاندەوە.

هـ ـ ح