پەیوەندی سێكسی ترامپ‌و ستۆرمی.. دزە بەچەند زانیارییەكی كتێبەكە دەكرێت

جیهان

19/09/2018‌ 3746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، دزەی بەچەند زانیارییەكی ئەو كتێبە كردووە، كە باس لەپەوەندییە سێكسییەكانی دۆناڵدۆ ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو ئەستێرەیەكی فیلمە سێكسییەكان دەكات.

كێتێبەكەی ئەو ئەسێرە سێكسییە، "ستورمی دانیالز، ناوی "Full Disclosure" ئاشكراكردنی هەموو شتێك، كە بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان پەیوەندییەكان لەساڵی 2006 بووە.

ستۆرمی دانیالز لەكتێبەكە باسی لەوەش كردووە، كە پەیوەندییە سێكیسییەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لەمانگی كانوونی یەكەم دروست بووە، كاتێك دۆناڵد ترامپ ئەو داواكارییەی خستووەتە بەردەمی.

هەر بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، ترامپ باسی لەوە كردووە، كە سەرسامە بەتوانا سێكسییەكانی ستۆرمی، هەر لەبەر ئەوەش داوای ئەو پەیوەندییانەی لێكردووەو دواتریش پەیوەندییەكان دروست بووە.

ستۆرمی دانیالز بۆ یەكەم جار لەساڵی 2006 لەپاڵەوانییەكی یاری گۆڵف دۆناڵد ترامپی بینیوەو ماوەیەكیشە پەیوەندییە سێكیسییەكانیان بووەتە رۆژەڤی میدیاكانی جیهان.

هـ ـ ح