یەكەم دەركەوتنی حوسنی موبارەك دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی

جیهان

19/09/2018‌ 1844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی رۆژنامەی "أنا ئاسف یا ریس" لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبووك"، وێنەیەكی سەرۆكی پێشووتری میسر حوسنی موبارەكی بڵاوكردەوە.

پێگەكە لەسەر وێنەكە نووسیوییەتی ئەوە نوێترین وێنەی حوسنی موبارەكە دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە، كە ناوبراو كۆچی دوایی كردووە، ئەوەش لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

هەروەها ئەوەشی نووسیوە حوسنی موبارەك لەدۆخێكی زۆر باشدایەو تەنانەت باری تەندروستیشی زۆر جێگیرەو هیچ كشێسەكی نییە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا دەنگۆی مردنی حوسینی موبارەك لەتۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوكرایەوە، كە ئەو دەنگۆیانە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

هـ ـ ح

بەپەلە