رۆژنامەیەك ناوی ئەو كەسە ئاشكرادەكات عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی كوشت

جیهان

19/09/2018‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی یەمەنی ناوی ئەو كەسەی ئاشكراكرد، كە لەمانگی كانونی دووەمی ساڵی رابردوو عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی كوشت.

بەپێی رۆژنامەكە سەركردەیەكی حوسییەكان ، كە ناوی "أبو الكرار الوشلی" بووە بەدەمانچەكەی خۆی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی كوشتووە، كە چەند فیشەكێكی پێوەوە ناوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، ئەو كەسە لەوكاتەدا نێوەنگیری، چەكدارە حوسییەكان‌و عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی كردووە، بەڵام لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا هەستاوە بەكوشتنی ناوبراو.

ئەو دەمانچەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی پێكوژراوە دەمانچەیەكی روسی بووەو فیشەكەكانیش لەدووری 100 مەترەوە ئاراستەكراون، كە ئەوكات كوشتنەكەی كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

هـ ـ ح