راهێنەری ڤالێنسیا لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ ناترسێت

وەرزش

19/09/2018‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارسیلینۆ گارسیای راهێنەری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی جەختیكردەوە، كە ئەوان لەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ناترسن.

مارسیلینۆ گارسیا راشیگەیاند، راستە رۆناڵدۆ لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە لەو یاریزانە بترسین‌و نەتوانین لەیارییەكە رابیگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە یانەی یۆڤانتۆس‌و یانەی ڤالێنسیا لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان‌و لەیاری كۆمەڵەكان رووبەڕووی یەك ببنەوە.
راهێنەری ڤالێنسیا ئەوەشی راگەیاند ئەوان بەشێوەی سیستەمی 4-4-2 یاری دەكەین، كە ئەوە دەتوانێت هاوكارێكی باشمان بێت بۆ ئەوەی بەسەر یانەی بەرانبەرمان سەركەوتن تۆماربكەین.

هـ ـ ح