شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید هێرشی كردە سەر ئەنتوان كریزمانی فەرەنسیو یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.
هێرشەكەی سێرجیۆ رامۆس بەهۆی قسەكانی ئەم دواییەی ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی بووە، بەهۆی ئەوەی دیارینەكراوە وەك بەشارین یاریزانی جیهان، لەكاتێكدا چەند نازناوێكی لەوەرزی رابردوو بردووەتەوە.
ئەو یاریزانە ئیسپانییە لەلێدوانێكی رایگەیاند، كە كریزمانیش وەك یاریزانەكانی تری وەك رەئولو ئێنێستاو تۆتی نەپاڵێوراوە بۆ نازناوی باشترین یاریزانی جیهان، چونكە ئەو لەسەر ئاستی تاكەكەسی ئاستی وەك پێویست نەبووە.
رامۆس ئامۆژگاری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو ئەو یاریزانەش كردووە، كە لەسەر ئەو پرسە قسە نەكەن، چونكە ئەو یاریزانانەی كاندید كراون ئاستیان لەئاستی كریزمان باشترە.
هـ ـ ح