ئەلڤێس: ریاڵ مەدرید بەبێ‌ رۆناڵدۆ بەهێزترە

وەرزش

19/09/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانی ئەلڤێسی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان باسی هێزی یانەی ریاڵ مەدریدی كرد، ئەوەش دوای ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی ریزی ئەو یانەیەی جێهێشت.

دانی ئەلڤێس لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی ماركا، رایگەیاند، "من پێچەوانەی هەمووان بیردەكەمەوە، ریاڵ مەدرید بەبێ‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بەهێزترە".

دانی ئەلڤێس راشیگەیاند، پێشتر ریاڵ مەدرید هەموو هیوایەكی لەسەر تواناكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵچنیبوو، بەڵام ئێستا یانەكە بەشێوەی یاری بەكۆمەڵ یاری دەكەن‌و ئەوەش توانایەكی زۆری هەیەو دەتوانێت باشتر سەركەوتوو بێت.

هاوینی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید هاوینی رابردوو ریزی یانە مەدریدییەكەی بەرو یانەی یۆڤانتۆس جێهێشت، كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح