نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 1% زیادیكردووە

جیهان

19/09/2018‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی لەسەدا یەك بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەو نزمبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان 98 سەنت بەرێژەی 1.26% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 79.03 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 94 سەنت بەرێژەی 1.36% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 69.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك پێش ئێستا نرخی نەوت رووی لەنزمبوونەوە كرد، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئۆپیك، بەتایبەتی ئێران، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

هـ ـ ح