مەسرور بارزانی دەكاتە سەرۆكی حكومەت
بارزانی هەوڵی دوورخستنەوەی نێچیرڤان بارزانی لەحكومەتی هەرێم دەدات

کوردستان

19/09/2018‌ 10588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ناوخۆیی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی لەبوونی كێشە لەنێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی‌و نێچیرڤان بارزانی جێگری كردەوە.

سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ ئاژانسی "سپۆتنیك" كردووە رایگەیاندووە، كێشەكانی نێوان مەسعود بارزانی ‌و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، مەسعود بارزانی هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوەیە دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی لەناو پارتی لاواز بكات‌و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش كار دەكات بۆ ئەوەی كەسە نزیكەكانی بۆ پەرلەمانتاری دەرنەچن.

هەروەها ئاشكرایكردووە، كە بارزانی دەیەوێت نێچیرڤان بارزانی برازای‌و زاوای لەپۆستی سەرۆكی حكومەت دووربخاتەوەو مەسرور بارزانی كوڕی رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

هـ ـ ح