شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند،
یانه‌كه‌ی خاوه‌نی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیه، كه ده‌گمه‌نترین یاریزانی گه‌ردوونه.
ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگێری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ یۆڤانتۆس
متمانه‌ی به‌خۆی زیاتر ده‌بێت، بۆیه زیاتر دڵنیاین له‌وه‌ی ده‌گه‌ینه كۆتاییه‌كانی
چامپیۆنزلیگی ئه‌مساڵ".
ئه‌لیگێری له‌باره‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی
یانه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، ڕۆناڵدۆ گه‌وهه‌رێكی گه‌ردوونیه كه یانه‌كه‌ی خاوه‌نیه‌تی.
به‌گوێره‌ی به‌شێك له‌به‌شێك له‌پێشبینییه‌كان،
یانه‌ی یۆڤانتۆس یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی كاندیده بۆ گه‌یشتنه كۆتایی چامپیۆنزلیگی
ئه‌مساڵ.
ڕ. ج