تۆتی باس له‌هه‌وڵی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌كات

وەرزش

19/09/2018‌ 189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆتی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، له‌ڕابردوودا نزیكبووه‌ له‌وه‌ی بچێته‌ نێو ڕیزه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.

فرانچیسكۆ تۆتی یاریزانی پێشووی ڕۆما، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌یانه‌یه‌ك ناوبرد كه‌ له‌هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ژی، هاوكات باسی له‌وه‌شكرد نزیكبووه‌ له‌وه‌ی بچێته‌ یانه‌كه‌ی مه‌درید.

تۆتی ڕاشیگه‌یاند، ساڵی 2004 نزیكبووه‌ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بكات.

تۆتی مۆدریجی یاریزانی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ئه‌مساڵ ناوبرد.

ڕ . ج