شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، یانه‌ی یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو ئیسكۆی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی،
ئیداره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌ئێستاوه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوینی داهاتوو ئیسكۆ
بۆ ڕیزی یانه‌ی خانمه پیره‌كه بگوازنه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ئێستا ناوی
ئیسكۆ له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی یاریزانه داواكراوه‌كانی یۆڤانتۆسدایه.
به‌هۆی په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانی له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌دین
زێدانی ڕاهێنه‌ری پێشووی ڕیاڵ مه‌درید، وه‌رزی ڕابردوو كه‌مترین بوار به ئیسكۆ
درا یاریبكات، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا ئه‌و یاریزانه توانیویه‌تی
ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێشكه‌شبكات.
ڕ . ج