شارپرێس:
ڕۆژنامه‌كانی شاری مه‌دریدی ئیسپانیا پاش سێ گۆڵه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی لیۆنێل میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ستایشی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن.
شه‌وی ڕابردوو میسی له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئایندهۆڤن-ی هۆڵه‌ندی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، توانی سێ گۆڵ تۆماربكات، پاش ئه‌و هاتریكه له ستایشی ئه‌و یاریزانه‌دا ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی مه‌دریدی ده‌ڵێت:"میسی ڕیكۆردێك ده‌شكێنێت، كه هیچ یاریزانێكی دیكه ناتوانێت ئاسان بیشكێنێت".
ڕۆژنامه‌كه له‌ستایشی میسیدا، ئه‌و یاریزانه‌ی به پادشای لێدانه ڕاسته‌وخۆكانی تۆپی پێ وه‌سفكردووه.
ڕ. ج