شارپرێس:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری فورات توانیان چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنن، چه‌ندین ناوچه‌ش له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه ده‌ربهێنن.
میدیاكانی نزیك له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بڵاویانكرده‌وه، له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردووی نێوان هه‌سه‌ده‌و چه‌كدارانی داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، توانیویانه 35 چه‌كداری داعش بكوژن.
هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌ی هه‌سه‌ده بۆسه‌ر داعش، توانراوه دوو ئێزیدی كه له‌ڕابردوودا داعش ڕفاندبوونی، ئازاد بكه‌ن.
هه‌سه‌ده توانیویه‌تی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌بو هاجه‌ر شامی ئه‌ندازیاری بۆمبه چێندراوه‌كانی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، كه له‌ڕابردوودا نزیكه‌ی 60 بۆمبی به‌هاوكاریی تیمه‌كه‌ی چاندوه.
ڕ . ج