ئێران پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ڕوسیا و تورکیا دەکەین لەبارەی ئیدلب

جیهان

19/09/2018‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاندوە "وڵاتەكەی پێشوازی دەكات لە رێككەوتنی نێوان روسیا و توركیا دەربارەی ئیدلب".

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندوە " كۆبوونەوەی لوتكەی سەرۆكانی روسیا و توركیا و راگەیاندنی رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئیدلیبی سوریا و هەنگاوێكی بنچینەیی و گرنگە بۆ كۆتایی پێهێنان بەپاشماوەكانی تێرۆریستان لەسوریا".


بەرهرام قاسمی ئاماژەی بەوەشداوە "پشتیوانی ئەو سێ  وڵاتە دەکەین بۆ دامەزراندنی ناوچەیەكی لەسەربازداماڵراوی بێلایەن لە پارێزگای ئیدلیب لە باكوری رۆژ‌هەڵاتی سوریا".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ئدووشەممەی رابردوو، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، دوای كۆبوونەوە و وتوێژیان لەشاری سۆچی روسیا رایانگەیاند، كە رێككەوتوون لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەكی لەسەربازداماڵراو بۆ جیاكردنەوەی هێزە سەربازیەكانی حكومەتی سوریا لە گروپەچەكدارەكان لە پارێزگای ئیدلیب.
هـ ـ ر