ئیڤان راکیتیچ: لەریزەکانی بەرشەلۆنە دەمێنمەوە

وەرزش

19/09/2018‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیڤان راکیتیچى کرواتى دووپاتیدەکاتەوە بە مانەوە لە ریزەکانى یانەى بەرشەلۆنەدا زۆر دڵخۆشە.


رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "ئیڤان راکیتیچ رایگەیاندووە هەوڵ دەکات هەموو لایەک بەخۆى دڵخۆش بکات و بۆیە لە بەرشەلۆنەش ماوەتەوە لەبەرئەوەى زۆر دڵخۆشە لە یاریگاى کامپ نۆدا".


ئیڤان راکیتیچ ئاماژەی بەوەداوە  "لە بەرشەلۆنەدا هەست بە ئاسودەیى دەکەم، هەروەها هەمان شتیش بۆ خێزانەکەم، کە ئەمەش گرنگترین شتە بەلاى منەوە".


راکیتیچى ٣٠ ساڵ، لەم هاوینەدا چەندین گرێبەستى پێشکەش کرا، بەتایبەتى لە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسییەوە، بەڵام یاریزانە کرواتیەکە مانەوەى لە بەرشەلۆنەدا هەڵبژارد.
هـ ـ ر