بەڕێوبەری وەرزشی ڕۆما پەیوەندی با بەرشەلۆنەوە ناکەم

وەرزش

19/09/2018‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆنشى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى رۆما رەتیکردەوە پەیوەندى بە یانەى بەرشەلۆنەوە بکات.

رامۆن رۆدریگێزى بەڕێوەبەرى وەرزشى رۆماى ئیتاڵى بە ماڵپەری فوتبۆڵ ئیتاڵیاڵی ڕاگەیاندوە "لە ئێستادا هیچ پلانێکم نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا، لەبەرئەوەى ئێستا دڵخۆشم لە یانەکەمدا".

ڕامۆن مۆنشى ئاماژەی بەوەشداوە "بۆ چەند ساڵێکى تر گرێبەستى لەگەڵ رۆمادا هەیە و سەرنجیشى لەسەر کارەکەى ئێستایەتى و دەڵێت "ئەمەیان پرۆژەیەکى جیاوازە و من کەسێک نیم لە داهاتوودا بژیم".

ئەم لێدوانەى بەڕێوەبەرى ناسراو بە مونشى لە کاتێکدایە، راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەرشەلۆنەى ئیسپانى بەنیازە گرێبەستى لەگەڵدا ئەنجامبدات و دەیەوێت دڵتەنگى خێزانەکەى لە ئیتاڵیادا بقۆزێتەوە و پەلکێشى ریزەکانى بکات.

هـ ـ ر