سیستەمی مووشەكیی "ئەسكەندەر-ئێمی" روسی بۆ قرغیزستان گواسترایەوە

جیهان

19/09/2018‌ 1344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیستەمی مووشەكیی دژە ئاسمانیی روسیا ناسراو بە "ئەسكەندەر-ئێم" بۆ یەكەمجار بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە مانۆڕی هاوبەشی وڵاتانی هاوبەش رەوانەی قرغیزستان كرا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فارس نیوز، سوپای روسیا سیستەمی مووشەكیی دژە ئاسمانیی"ئەسكەندەر-ئێم" لە مانۆڕی هاوبەشی دژە تیرۆر سوودی لێوەردەگیردرێت.

"ئەسكەندەر-ئێم" سیستەمی سەربازی تاكتیكی دژە ئاسمانی و دژە مووشەكییەو توانای بەرەنگاربوونەوەی فڕۆكەكان، كۆپتەرەكان، سیستەمی مووشەكی و تۆپخانەیی دوژمنی لە مەودای 500 كیلۆمتردا هەیە.

ئەو مانۆڕە لە23ی سیپتەمبەری ئەمساڵ بە ئامادەبوونی هێزە سەربازییەكانی حەوت وڵات لەوانە ئەرمەنستان، بیلاڕوسیا، قازاقستان، ڕوسیا، تاجیكستان، ئۆزباكستان و قرغیزستان لە لێوارەكانی دەریاچەی "ئیسیك كول" بەڕێوە دەچێت.
ه.م