گرووپێكی كچان لە سلێمانی گوڵی سپی دەبەخشنەوە

هەمەڕەنگ

19/09/2018‌ 982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرووپێكی كچان لە شاری سلێمانی بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی و ئارامی و دووركەوتنەوە لە گرژی لە میانی پڕوپاگەندەكانی ھەڵبژاردن، گوڵی سپییان بەسەر ھاووڵاتیانی شارەكەدا بەخشییەوە.

 دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی سالم و بەردەم باخی گشتی سلێمانی، گرووپی كچانی كوردستان چالاكییەكی تایبەتیان ئەنجامدا بە بەخشینەوەی گوڵی سپی بەسەر ئەو كەسانەی لەو شەقامەوە تێپەڕ دەبوون.

شنیار حەسەن، سەرپەرشتیاری گرووپەكە، لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند، ئامانج لەو چالاكییە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و ئارامی و دووركەوتنەوەی ھاووڵاتیانە لە ماندوێتی قەیرانەكان و بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە ئێستادا لایەنەكان سەرقاڵن پێیەوە.

باسی لەوەشكرد، گرووپەكەیان كار دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی و ئارامی و پشتیوانی كردنی كارەكانی كچان و دۆزینەوەی ھەلی كار بۆیان، ئەم چالاكییەش یەكەم چالاكی گرووپەكەیە كە ئەنجامی دەدات.
ه.م