شەڕی ڕوسیاو توركیا لەئیدلب گەرم دەبێت
ئەنقەرە كردەی پڕچەككردنی تیرۆرستەكان چڕدەكاتەوەو مۆسكۆ نیگەرانە

جیهان

20/09/2018‌ 4420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ڕایگەیاند، سوپای توركی كردەی پڕچەككردنی تیرۆرستەكانی ئیدلب چڕدەكاتەوە تاكو بتوانن بەر بە هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی سوپاسی عەرەبی سووری بگرن. 

ئەفسەرێكی پلەبەرزی سوپای ڕووسیاش ڕایگەیاند، توركیا بەڵێنی پشتیوانی سەربازی تەواوی بە چەكدارانی ئیدلب داوە تاوەكو جەنگەكە لە نێوان سوپای سووریا و هێزە تەكفیرییە ئیسلامییە تیرۆرستەكان درێژە بكێشێت ، ئامانجی توركیاش ئەوەیە كە بەشار ئەسەد بە مەرامەكانی خۆی نەگات.

لە بەرانبەریشدا ئاژانسی نوڤستی ڕایگەیاند، فڕۆكە ڕووسییەكانی جۆری (35 ئێس) گەیشتونە بنكەی سەربازی حومەیمیم لە كەناری سووریا لە نزیك لازقیە كە تازەترین فڕۆكەی ڕووسییە و بە هێزی لێدەری وێرانكەری ڕووسی دادەنرێت بۆ لەناوبردنی تیرۆرستەكانی ئیدلب.

هەروەها ئاژانسی (تاس) ڕایگەیاند، پردێكی ئاسمانی لە نێوان ڕووسیا و بنكەی سەربازی حومەیمیمی ڕووسی لە كەناری سووریا دروست بووە بە تێكڕایی 12 فڕۆكەی زەبەلاح كە بۆمبی گەورە و ڕۆكیتی گەورەیان بەرە و بنكە سەرازییەكە هەڵگرتووە ، چونكە لە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگەكەدا ئەو فڕۆكە ڕووسیانە ڕۆژانە 200 هێرشی سەربازی دەكەنە سەر شاری ئیدلب.

فڕۆكە ڕووسییەكانی جۆری (لانتونوڤ) یش ملیونەها بۆمب و ڕۆكێت لەگەڵ حۆیان هەڵدەگرن ، ئەمە جگە لەوەی لێوەشاوەترین فڕۆكەوانەكانی سوپای ڕووسیا ئەو فڕۆكانە لێدەخوڕن ، 35 فڕۆكەی دیكەش ڕەوانەی ئەو بنكەیە دەكرێن و بەمەش‌ ژمارەی فڕۆكەكان دەگاتە 110 فڕۆكەی (سیخۆی 356 ئێس) كە دەتوانی شەو و رۆژ بفڕێت و توانستی بەكارهێنانی  لێزەریشی هەیە ، ئەمە جگە لە بوونی 18 باریجەی دەریایی ڕووسی كە لە دوورەوە و ڕۆژانە ئەگەر پێویست بكات بە 500 ڕۆكێت ئیدلب بۆمباران دەكەن ، بەڵام تێكڕای بومبارانكردنەكە لە نێوان 80 بۆ 120 ڕۆكێت دەبێت لە ڕۆژیكدا. 

ڕووسیاش هیچی بە توركیا نەگوتووە سەبارەت بە پشتیوانی لە تیرۆرستەكانی ئیدلب ، بەڵام ئەوەی دەیكات وەشاندنی گورزی سەربازی ئاسمانییە كە لە جەنگی دووەمی جیهانییەوە مانندی نەبووە كاتێك بێبەزەییانە ئەڵمانیایان بۆردومان دەكرد ، ئەمە جگە لەوەی سوپای ڕووسیا ڕۆكێتی لە ڕادەبەردەری بەكاردینی كە بە قوڵایی 12 مەتر دەچێته ‌ژێر زەوییەوە و بومبی 1000 كیلۆگرامیش بەكاردێنێت كە لە توانایدایە بە ڕووبەری 500 مەتر چوارگۆشە ماڵ و بنكەی تیرۆرستان وێران بكات ، ڕۆژانەش فڕۆكە ڕووسییەكان 200 هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی 110 فڕۆكەی جۆری ( سیخۆی ئێس ) وە ‌ ئەنجام دەدەن  كە بە فڕۆكە وێرانكەرە مەزنەكە ناسراوە.

توركیا و ڕووسیاش لە پێكۆڵێكی ( تحدی) گەورەدان و لە ڕۆژانی دواتریشدا پێكۆڵه هەر مەزنەكەی فلادیمیر پۆتنی سەرۆكی ڕووسیا دەركەوت كاتێك پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی توركیادا ڕاگرت و فرمانیشی كرد بە ڕاگرتنی گەشتی گەشتیارە ڕووسییەكان بۆ توركیا ، فرمانیشی بە فڕۆكە ڕووسییەكان كرد لەسەر ئاسمانی توركیا لە باڵەفڕیدابن لە كاتی بۆمبارانكردنی ئیدلیبدا ، هەر كاتێكیش توركیا لە ریگەی فڕۆكەكانییەوە یان هاویشتنی ڕۆكێتەوە  بەرەنگاری ڕووسیا بۆووە ، ئەوا سوپای رووسیا ڕۆكێتی (فۆستات) بەكاردێنێ كە مەودایكەی 4000 كیلۆمەترە و لە ڕووسیاوە بەرە و توركیا هەڵیدەدات ، هەر‌ دەستتێوەردانێكی بەریتانی یان ئەمەریكیش لەبەر‌ژەوەندی توركیا ، ئەوا تووشی شەڕێكی دەستەویەخەی سوپای ڕووسیایان دەكات كە دەگاتە ڕادەی لەناوبردنی تەواوی هێزە نەیارەكان.