پارتی‌و یەكێتی داوای پۆستەكە دەكەن.. ھەفتەی داھاتوو سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێرێت

عیراق

20/09/2018‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ھەفتەی داھاتوو سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێرێت‌و پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی ئەو پۆستە بەمافی خۆیان دەزانن.

هەندرێن دۆسكی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبڕیاری سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق، ھەفتەی داھاتوو رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی عێراق كۆبیتەوە و تێیدا سەرۆك كۆماری عێراق ھەڵبژێرێت.

ھندرێن دۆسكی راشیگەیاند، پۆستی سەرۆككۆماری عێراق پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، بۆیە تا ئەو كاتە كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە لەلایەن پارتی دیاری دەكرێت.

لەبەرانبەردا یەكێتی نیشتمانیش داوای ئەو پۆستە دەكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش بەرهەم ساڵحی جێگری سكرتێری گشتی حیزبەكەی كاندید كردووە، كە ناوبراو بەفەرمی فۆڕمی بۆ كاندیدبوون پڕكردووەتەوە.

هـ ـ ح