حكومەتێكی كوردی دورستدەكات
ئەمریكا كار بۆ دروستكردنی هەرێمێك بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

کوردستان

20/09/2018‌ 6937 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەدات ئەرگین، چاودێری سیاسی لەمیانی راپۆرتێك لەرۆژنامەی حورییەتی توركی بڵاویكردووەتەوە، كە ئەمریكا هەرێمێكی سەربەخۆ بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دروست دەكات.

سەدات ئەرگین، راشیگەیاند، هەرێمەكە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە، كە لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا لەدەست شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەدایە.

ئەو چاودرێرە باسی لەوەش كردووە، لەو ناوچانە حكومەتێكی سەربەخۆ دەبێت‌و تەواوی دەسەڵاتەكانی حكومداری پەیڕەو دەكات، ئەوەش هاوشێوەی حكومەتی هەرێم لەباكووری عێراق.

بەقسەی سەدات ئەرگین، ئەمریكا كار دەكات بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی لەرۆژئاوای كوردستان بەشداری گفتوگۆكانی جنێف بۆ ئاشتی لەسوریا بكەن، بۆ ئەوەی بەشدارییەكەیان جۆرێك دانپێدانانبێت لەكۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان لەباكووری سوریا.

چەند ساڵێكە ئەمریكا هاوكاری شەرڤانانی یەپەگە لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا دەكات، ئەوەش بۆ شەڕی داعش‌و بەو هۆیەوە، توانیویانە رووبەرێكی فراوان لەو ناوچانە كۆنتڕۆڵبكەنەوە.

هـ ـ ح