تەقینەوەكەی كەركوك چەند بریندارێكی لێدەكەوێتەوە

کوردستان

20/09/2018‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ‌ كەس بەهۆی ئەو تەقینەوە برینداربوون، كە شەوی رابردوو لەشاری كەركوك روویدا.

تەقینەوەكە شەوی رابردوو لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوەو ئەنجامدراوە، كە بینای "یاقوت"ی لەشاری كەركوك كردووەتە ئەنجام.

ئەو سێ‌ كەسەی برینداربوون، برینەكەیان قورس بوون‌و بەو هۆیەوە بەخێرایی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویستیان بۆ كراون.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی لەتەقینەوەكە رانەگەیاندووەو گومان دەكرێت پاشماوەی چەكدارانی داعش تەقینەوەكەیان ئەنجامدابێت.

هـ ـ ح