جێگرێكی ئەبوبەكر بەغدادی لەعێراق لەسێدارە دەدرێت

عیراق

20/09/2018‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تاوانەكانی كەرك لەبەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر جێگرێكی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش سەپاند.

بەقسەی دادوەر عەبدولستار بەیرقدار وتەبێژی دەستەی دادوەری، ئەو كەسەی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، ناوی ئیسماعیل عەیساوی-یە، كە جگە لەجێگری بەغدادی چەند پۆستێكی تری لەناو داعش هەبووە.

بەر بەقسەی ئەو دادوەرە، لەو پۆستانە، بەرپرسی لیژنەی "الإفتا" ئەندامی لیژنەی كۆمسیۆنی داعش بووە، كە ئەو كۆمسیۆنە كاری دانانی پلانەكانی رێكخراوی داعش بووە.

ئەو بەرپرسەی داعش لەعێراقەوە چووەتە سوریاو دواتر بەرەو توركیا هەڵاتووەو پاش ئەوە لەو وڵاتە دەستگیركراو رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق كراوە.

هـ ـ ح